توێژینەوەیەکی نهێنی: سەرکردەی ئێستای داعش، سیخۆری بۆ ئەمریکا کردووە
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا راگەیاند: لە توێژینەوەیەکی نهێنی کە لەم هەفتەیەدا بڵاوکراوەتەوە، باس لە چەندین نهێنی موحەمەد عەبدوڕەحمان موالی سەرکردەی ئێستای داعش کە بە ئەبو ئیبراهیم قرشی بەناوبانگە کراوە.

ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە داوە کە زیندانی ژمارە M060108-01 کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شەڕی عێراق دەسبەسەر کرا بوو و دواتر بووە بە سیخۆری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق؛ لە ئێستادا سەرکردەی گروپی داعش ـە.
ئەم زیندانییە کە بۆ چەندین مانگ لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کەمپێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەسبەسەر بووە، زانیاری زۆر گرنگی لەسەر ٦٨ کەسی باڵای ناو گروپی “رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق” و هاوەڵانی لەو گروپەی داوەتە هێزەکانی ئەمریکا.
بە پێی ئەم بەڵگانە، هاوکاری ئەم سەرکردەی ئێستای داعش بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریکا بتوانێت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ و لە هێرشێکی سەربازی، کەسی ژمارە دووی ئەو رێکخراوە کە گەنجێکی سوئیدی بە ناوی ئەبو قوسوە بوو، لە موسڵ بکوژێت.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە موحەمەد عەبدوڕەحمان موالی کێشەی لەگەڵ ئەندامە بیانییەکانی ناو ئەو رێکخراوە هەبووە.
موحەمەد عەبدوڕەحمان موالی دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن ئەو رێکخراوە وەک سەرکردە هەڵبژێردرا.
لێدوانەکان