ئەنساروڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر پایتەختی ئیمارات

دووشەممە 17 كانونی دووه‌م 2022 - 14:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=6021

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا بە چەندین درۆن هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی و ناوچەی پیشەسازی ئەلمەسفەحی ئەو شارە.

بەوتەی پۆلیسی ئەبوزەبی سێ تانکەری سووتەمەنی لە ناوچەی ئەلمەسفەح سووتاوە و هەروەها ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی بەر بووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئیمارات، هێرشەکە بە چەند درۆن لە دژی فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی و ناوچەی گرنگی ئەلمەسفەح ئەنجام دراوە.

ئەلمەسفەح یەکێکە لە گرنگترین ناوچە ئابوورییەکانی ئیمارات و سەرەڕای هەبوونی چەندین کارگە و بەندەری جۆراوجۆری دیکە بە گرنگترین ناوچەی تایبەتی ئابووری ئیمارات ناسراوە و لە ڕووی ئابوورییەوە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێگەی شاری ئەبوزەبی دا هەیە.

بەپێی مێژووی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات ئەگەری ئەوە هەیە لەم هێرشەدا درۆنی سەماد٣ یان وەعید بەکارهێنرا بێت. جێگای تێبینییە کە دووریی پێگەکانی ئەنساروڵڵا تا ئیمارات ١٣٠٠ کیلۆمەترە و تەنیا ئەو درۆنانە توانای فڕین و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی هەیە.

ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنساروڵڵا بۆسەر خاکی ئیمارات لە کاتێکدا دێت کە ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی پارێزگای شبوە و باشوری مأرب لە یەمەن، پشتیوانی و پڕچەککردنی هێزەکانی ئەلعمالقەی لە دژی ئەنساروڵڵا لە ئەستۆ گرتووە.

ئەوەی دیارە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی پارێزگای شبوە و مأرب کردووەتە قوربانی، لەسەر داوای شێخی ئیمارات ئەنجام دراون. بۆیە کردەوەکانی ئەنساروڵڵا لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی ئیمارات و هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەبوزەبی بە وەڵامێکی ڕەوا بەرامبەر هەنگاوەکانی ئیمارات دادەنرێت.

هەروەها هێرشەکە پەیامێکی گرنگی بۆ شێخەکانی ئیمارات هەبووە: ئەگەر دەستدرێژی و پەلامارەکانتان لە پارێزگاکانی شبوە و مأرب لە یەمەن بەردەوام بێت، ئەوا ئەبوزەبی چیتر شوێنێکی ئارام بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی نابێت!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *