هێرشی داعش بۆ سەر دوو بنکەی سوپای سوریا لە دێرەزور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوو بنکەی سوپای سوریا لە نێوان شارەکانی ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال، پێنج سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا.
تیرۆریستانی داعش بە سوودوەرگرتن لە کەش و هەوای تەم و مژاوی ناوچەکە هێرشیان کردۆتە سەر دوو بنکەی سوپای سوریا لە دەوروبەری شاری ئەلبوکەمال و دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەو هێزانە، پێنج ئەندامی یەکەی هەواڵگری بەرگری نیشتمانی و هێزی ئاسمانی سوریا گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، چەندین یەکەی سوپای سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و کێوماڵکردنی ناوچە گوماناوییەکانی پارێزگای دێرەزور بۆ ناوچەکە نێردراون.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە زەمینی و ئاسمانییەکانی هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی دژی تیرۆریستانی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە، هێرشەکانی ئەو تیرۆریستانە بۆ سەر یەکەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی لەو ناوچانە بەردەوامە.
لێدوانەکان