هاوپەیمانی سعودیە: ئەلحودەیدە دەروازەی گەیاندنی موشەکەکانی ئێرانە بۆ یەمەن + ڤیدیۆ

یەکشەممە 9 كانونی دووه‌م 2022 - 19:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=5770

تورکی ئەلمالیکی ووتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە خستنەڕووی ژمارەیەک ئامار و زانیاری لەسەر هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر هاوپەیمانی سعودیە، بانگەشەی پشتگیری و بەشداری بەرفراوانی ئێران لە شەڕی یەمەنی کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەمید “تورکی مالیکی” ووتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ٨ی کانوونی دووەم، بە خستنەڕووی کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ، جەختی لە بەشداری و پاڵپشتی بەرفراوانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەنساروڵڵای یەمەن کردەوە. ناوبراو لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، کە تەواوی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنساروڵڵا لە دژی سیستەمی دەریایی و کەشتییە بازرگانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ڕاوێژکارانی سوپای پاسدارانەوە نەخشەی بۆ دادەڕێژێت و ئەنجام دەدرێت. هاوپەیمانیەکە هەروەها ئەوەشی ڕایگەیاند کە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە ئیماراتیەکەی ئیمارات “روابی” بە فەرماندەیی مەنسور ئەلسەعدی فەرماندەیەکی مەیدانی ئەنساروڵڵا ئەنجام دراوە.

لە کۆنفرانسەکە، مالیکی ئاماری هێرشەکانی ئەنساروڵڵای خستەڕوو، کە بەم شێوەیە:
«حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) ٤٣٢ مووشەکی بالیستی و ٢٥ مووشەکی کروز و ٨٦٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٢٤٨ مینی دەریایی و ١٠٠ بەلەمی خۆکوژییان لە دژی سیستەمی دەریایی لە دەریای سووردا بەکارهێناوە.

حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) ١٣ هێرشیان لە دژی کەشتیە بازرگانییەکان لەوانە: ابقیق، ئارسام، گلادیولوس و ئەگراری و… ئەنجام داوە.

کەشتیی ئێرانی ساڤیز کەشتییەکی سەربازییە و لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی مەدەنی چەکی ئێرانی بۆ بەندەری ئەلحودەیدە گواستووەتەوە.
“حەسەن ئیرلۆ” باڵیۆزی پێشووی ئێران لە یەمەن چاودێری تەواوی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی حوسییەکانی کردووە.
بەندەری ئەلحودەیدە سەرەکیترین شوێن بۆ گەیاندنی مووشەکەکانی ئێرانە و وێنەی کۆگاکانمان هەیە. ئەم موشەکانە پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ سەنعا لە هەندێک تونێلی نزیک ئەلحودەیدە هەڵدەگرێت.
حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) بە بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکی “نوور” کە دروستکراوی ئێرانە کەشتییەکان دەکەنە ئامانج.
حووسییەکان بەندەری ئەلسەلیف بۆ کاروباری سەربازی و خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردێنن. ئەوان لە بەندەری ئەلسەلیف تاقیکردنەوە لەسەر بەلەمە خۆکوژییەکان ئەنجام دەدەن.»

هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کەشتی روابی هەڵگری هاوکارییە پزیشکییەکان و.. بۆ قوربانیان ڕەشەباکە لە دوورگەی “سقطری” بووە. ئەم بانگەشەیە لەکاتێکدایە کە ئەنساروڵڵا وێنەکانی گواستنەوەی چەک و کەلوپەلی سەربازی ئیمارات بە کەشتی روابی بڵاو کردوەتەوە.
کەشتی ئیماراتی “روابی” لە ئێوارەی ٢ی ئەم مانگە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە لە ئاوەکانی بەندەری ئەلحودەیدە دەستی بەسەردا گیرا. ئەم کەشتیە هەڵگری کەلوپەلی سەربازی وەک: بەلەمی خێرا، زرێپۆش و چەندین پێداویستی سەربازی دیکە بووە کە بانگەشەی هاوپەیمانی سعودیە لەبارەی گواستنەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان بەو کەشتیە ڕەتدەکاتەوە.

ڤیدیۆی ژمارە ١ : کاریگەرییەکانی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر کەشتییەکانی هاوپەیمانی سعودیە
ڤیدیۆی ژمارە ٢ : شوێنی هەڵگرتن و دروستکردنی مووشەکەکانی ئەنساروڵڵا
ڤیدیۆی ژمارەی ٣ : ڤیدیۆی تایبەتی “تورکی مالیکی” لە مووشەکەکانی ئێرانی لە ئەلحودەیدەی یەمەن لەڕاستیدا بەشێکە لە فیلمی “Severe Clear” هۆلیوود!
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *