سەرچاوە ئاگادارەکان: بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕێکەوتن کرا

پێنجشەممە 6 كانونی دووه‌م 2022 - 23:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=5688

سەرچاوە ئاگدارەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی و هەروەها پۆستی سەرۆک وەزیرانیی عێراق گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

سەرچاوە سیاسییەکان لە عێراق ڕایانگەیاند کە ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی سەید موقتەدا سەدر و لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شێعە لەم وڵاتە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

پێگەی هەواڵی عەرەبی 21 لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک کە ناوەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی نێوان ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە تایبەت هاوپەیمانی فەتح دەبێتە هۆی بەشدارینەکردنی نوری مالیکی و دەوڵەتی یاسا لە حکومەتی نوێی عێراق.

بڕیارە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، سەدر ناوی پێنج کاندیدی سەرۆک وەزیران ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی بکات و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی مافی ڤیتۆیان لە سەر ڕەتکردنەوەی ئەوان هەبێت تا لە سەر یەک کاندید دەگەنە ڕێکەوتن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *