بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد

چوارشەممە 5 كانونی دووه‌م 2022 - 20:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=5662

پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند خولەکێک پێش ئێستا، بنکەی عەین ئەسەد بە ١٢ ڕۆکێتی ١٠٧ ملیمەتری کرایە ئامانج. وەک دەوترێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا لە تێکشکاندنی ڕۆکێتەکان سەرکەوتوو نەبووە. ئەمریکییەکان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی هێرشەکە، کەوتنە خوارەوەی ٥ ڕۆکێتیان لەو بنکەیە ڕایگەیاند.

رۆژی رابردووش بە دوو درۆنی (KAS-04) هێرش کرابوویە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *