هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە بنکەی ڤیکتۆریا + وێنەکان

چوارشەممە 5 كانونی دووه‌م 2022 - 12:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=5631

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە بنکەی ڤیکتۆریا تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی هێزەکانی خۆڕاگری عێراقی.

بەپێی زانیارییەکان ئەم هێرشە بە هاوێشتنی ٤ ڕۆکێت لە گەڕەکی ئەلجیهادی بەغدا ئەنجام دراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە لەبەر دەستدا نیە.

لە چەند ڕۆژی رابردووش لە هێرشێکی هاوشێوەدا پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان لەو بنکەیە بە دوو درۆنی ئینتحاری کرابوویە ئامانج. ئەوەی دیارە گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٢دا چڕی و ژمارەی هێرشەکانیان لە دژی ئەمریکا زیاد کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *