کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هونەری خۆڕاگری لە غەزە + وێنەکان
هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سلێمانی، پێشانگای نێودەوڵەتی هونەری خۆڕاگری لە کەرتی غەزە کرایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هونەری خۆڕاگری لە غەزە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی و نووسەران و کەسایەتییە ئاینییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەڕێوەچوو. لە پێشانگاکەدا ٥٠ هونەرمەندی ژن و پیاو لە ١٠ وڵات ئامادەبوون کە زۆربەی کارەکانی بەشداربووان پەیوەست بوون بە بابەتەکانی وەک فەلەستین، قودس، خۆڕاگری و ئازادکردنی بەندکراوانی فەڵەستینی.
لە مەراسیمەکەدا، بەشداربوان بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمێک یادی شەهید سلێمانیان بەرز راگرت.
جێی ئاماژەیە که هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێنەی شەهید حاج قاسم سلێمانی بەدروشمی “نحن قاسم” لە شەقام و گۆڕەپانەکانی غەزەدا دانراوە.
وێنەگر و ڕۆژنامەنووس: “خالد العبادلة” لە غەزە
لێدوانەکان