ئەنساروڵڵا دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیماراتیدا گرت

دووشەممە 3 كانونی دووه‌م 2022 - 13:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=5525

ئەنساروڵڵا دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئیمارات لە دەریای سوور دا گرت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە وتەی “تورکی مالیکی” گوتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە کەشتیە بارهەڵگرەکە بە ناوی “روابی” و بە ئاڵای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی پزیشکی و تەندروستی لە دوورگەی “سقطری”ـەوە بۆ بەندەری جیزان بووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لە هێرشێک بۆ سەر کەشتیەک لە کەناراوەکانی بەندەری ئەلحودەیدە هەواڵی دابوویەوە.

ئەم هەنگاوەی ئەنساروڵڵا لە کاتێکدا دێت کە زیاتر لە ١٣ کەشتی سوتەمەنی و پێداویستی پزیشکی و… بۆ یەمەن سەرەڕای هەبوونی مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی ئەنساروڵڵایە بۆ دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکی بارهەڵگری سەربازی لە دەریای سوور.هەر وەک لە ڤیدیۆکە دیارە کەشتییەکە هەڵگری ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و کەلوپەلی دیکەی سەبازییە کە لە شەڕی یەمەندا بەکاردەهێنرێت. وێنە و ڤیدیۆکانی ئەنساروڵڵا لە کەشتییەکە بانگەشەی سعودیە و ئیمارات لەبارەی بازرگانی بوونی کەشتییەکە و گواستنەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان بەدرۆ دەخاتەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ماوەی چەند هەفتەیەکە کەشتیی ئیماراتی لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری یەمەنەوە لە ژێر چاودێریدایە و لە کەناراوەکانی یەمەندا چالاکی دوژمنکارانەی ئەنجام داوە.

ڤیدیۆی ئاسمانی لە کەشتیە ئیماراتیەکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *