هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە + وێنەکان
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بنکەیەکی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە کەرتی غەزەیان بۆردومان کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کرد سەر بنکەی “ئەلقادسیە”ی کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس. تۆپخانەکانی سوپای ئەو رژێمە هەروەها بورجێکی چاودێری هێزەکانی خۆڕاگریان لە بەیت لاهیا لە باکوری کەرتی غەزە کردە ئامانج.
ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەزە ووتی: حەماس بەرپرسیارە بەوەی لە کەرتی غەزە ڕوودەدات. سەرچاوە عیبریەکان لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەم هێرشانە لە وەڵامی هاوێشتنی دوو ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە بەرەو تەلئەبیب ئەنجام دراوە.
هەروەها لەم پێکدادانەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی خۆڕاگری فەلەستین دوو موشەکی دەستی سام7یان بەرەو هەلیکۆپتەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی کەرتی غەزەدا تەقاندەوە و ناچار بە هەڵهاتیان کرد. ئەمە یەکەمجارە کە خۆڕاگری فەلەستینی لەم جۆرە چەکانە بۆ بە ئامانجگرتنی باڵافڕەکانی ئیسرائیلی بەکاردێنێت.
سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاند کە هێرشە سنووردارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دەریدەخات کە ویستی سوپا لەسەر چڕبوونەوەی پێکدادانەکان نیە. لەلایەکی دیکەوە، هۆشداریی گروپە خۆڕاگرییەکان بە ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە تەندروستی هیشام ئەبو هواش دیلی فەلەستینی و تێکچوونی دۆخی تەندروستی دوای ١٣٩ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گەڕێکی دیکەی پێکدادانەکان لە کەرتی غەزە دروست بکات.
لێدوانەکان