گردبوونەوەی عێراقییەکان لە ساڵۆگەڕی تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس + وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەزاران هاوڵاتی عێراقی بە ئامادەبوونیان لە مەراسیمی دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لە بەغدا، یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز راگرت.
لە بەیانی ئەمڕۆ، دانیشتوانی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق لە دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوەڵانیان لە بەغدا گردبوونەوە.
لەم گربوونەوەیە کە لە نزیک پردی ئەلجادریە بەڕێوەچوو، هەزاران کەس لەوانە فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری ئامادەبوون. شێخ قەیس خزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەم مەراسیمەدا ووتی: شەهیدان سلێمانی و ئەلموهەندیس دامەزرێنەری بەرخۆدان بوون و بە بەرەکەتی ئەوان بەسەر داعشدا سەرکەوتین. خزعەلی ئاماژە بە ئەمریکییەکان ووتی: رۆڵەکانی خۆڕاگری ئامادەن تا وانەی زیاترتان پێ بدەن.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەم مەراسیمەدا بە ئاماژەدان بە بەردەوامی ڕێبازی فەرماندەی شەهیدی هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، جەختیکردەوە بەهای خوێنی شەهیدان سلێمانی و ئەلموهەندیس دەرکردنی تەواوی هێزە داگیرکەرانە لە خاکی عێراق.
خالید ئەلمەلا سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق لەم مەراسیمەدا ئاماژەی بە ڕۆڵی فەتوای مەرجەعیە و خوێنی شەهیدان و هاوکارییەکانی ئێران کرد لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا و ئاماژەی بە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و خۆڕاگری کرد و وتی: پێویستە ئێوە جێگای فەرماندەکانی خۆڕاگری پڕ بکەنەوە.
جێی ئاماژەیە رۆژی رابردوو هاشتاگی #نحن_قاسم ژمارە یەکی لاپەڕە عێراقییەکانی لە سوشیال میدیا بەدەست هێنا بوو.
لێدوانەکان