پێشوازی ئەنساروڵڵا لە هێزەکانی ئەلعمالقە لە شبوە

چوارشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=5302

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا بە چەند موشەک و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری هێرشی کردە سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئەلعمالقە لە فڕۆکەخانەی شاری عتق ناوەندی پارێزگای شبوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای شبوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە فڕۆکەخانەی شاری عتقی ناوەندی پارێزگای شبوە، گردبونەوەیەکی هێزەکانی ئەلعمالقەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە، کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا وردەکاری هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان پێیان وایە هێرشەکە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە ئەنجام دراوە.
ئەنساروڵڵا لەم هێرشەدا بەکارهێنانی مووشەکێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئینتحاری گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئەلعمالقەی کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ١٤ کەسی دیکە لەو هێزانە. هەروەها هەندێک لە سەرچاوەکان ژمارەی کوژراوەکانیان زیاتر لە ٤٦ کەس ڕایگەیاندووە.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی ئەلعمالقە بەم دواییانە بە فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە چوونەتە ناو شاری عتق ـەوە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدارەکانی عیسلان، بیحان، عەین و مرخەی سەروو و خواروو کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەنساروڵڵا دایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *