هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر کەمپی هۆل داوای یارمەتیان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی یەپەگە و سوریای دیموکرات (SDF) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کۆتایی قوناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە کەمپی هۆل (الهول)ی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بە دەسبەسەر کردنی ١٢٥ کەس راگەیاند.
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی یەپەگە و سوریای دیموکرات (SDF) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کۆتایی قوناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە کەمپی هۆل (الهول)ی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بە دەسبەسەر کردنی ١٢٥ کەسەوە راگەیاند.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە مەترسی لە کەمپی هۆل بەردەوامە و کۆتایی پێ نەهاتووە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانیان لەو کەمپە، لە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە هاوکار بن.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایش لە دەسبەسەر کردنی ١٢٥ کەس لە کەمپی هۆل بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامێتی لە گروپی داعش و تیرۆر هەواڵی دایەوە.
لە کاتێکدا کەمپی هۆل لەبەر جێگیر بوونی خانەوادەکانی داعش، بە یەکێک لە مەترسیدارترین کەمپەکانی دونیا هەژمار دەکرێت، بەڵام هێشتا زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانیان کە پێشتر ئەندامی گروپی داعش بوون، بە بیانووی مەترسی لەسەر کۆمەڵگاکەیان خۆیان بە دوور دەگرن و داوا دەکەن لە سوریا بمێننەوە.
لێدوانەکان