نیویۆرک تایمز: پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق، سەرکەوتنێک بوو بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا

سێشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=5281

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام‌‌؛ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی ئەو وڵاتەی بە سەرکەوتنی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە عێراق ناو برد.

ڕۆژنامەکە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، سەرکەوتنی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدرە، کە بە هاوپەیمانێکی شاراوەی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: سەرکەوتنی سەدر، هاوسەنگی نەریتی هێزە شیعەکانی شکاند.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی وتووە: موقتەدا سەدر لەکاتێکدا ئەوەندە لە عێراق دژی ئەمریکییەکان بوو کە ئەمریکا فەرمانی کوشتنی دەکرد، بەڵام دواتر لە بڕیارەکە پاشگەز بوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *