هەڵپەساردنی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، هەڕەشەکانی چاوشئۆغڵو

یەکشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 16:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=5201

ئەندامانی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە دوایین کۆبوونەوەی ساڵی ۲۰۲١دا بە کۆدەنگی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیایان لە یەکێتی ئەوروپا هەڵپەسارد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامانی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بەکۆی دەنگ لە دوا کۆبوونەوەکەی ساڵی ٢٠٢١دا ڕێککەوتوون کە دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا بە هەڵپەساردەیی بمێنێتەوە بەهۆی پابەندنەبوونی ئەو وڵاتە بە پێوەرەکان و ستانداردەکان و ئەولەویاتی ئەوروپا. دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی پێکردووە.

بەم دواییانە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە دژی بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە نەوت و گازی ئازەربایجان لە خاکی تورکیاوە هەناردەی ئەوروپا دەکرێت و ئەم وڵاتە ئاسایشی وزە و ماددە خاوەکانی ئەوروپا دابین دەکات.

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە هەڕەشەیەکی نەرم لە دژی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ئامرازێک بۆ فشار خستنە سەر ئەو وڵاتانە دادەنرێت. تورکیا پێشتر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، ڕێگای بۆ کۆچی بە کۆمەڵی کۆچەران بەرەو سنوورەکانی ئەوروپا کردبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *