هادی عامری هۆشداری لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەدات
ههینی 24 كانونی یهكهم 2021 - 13:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=5109
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئێوارەی ڕۆژی رابردوو پێنجشەممە لە دیدارێکیدا لەگەڵ سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا هۆشداریدا بەوەی کە دۆخی عێراق ڕوو لە ئاڵۆزبوون دەکات ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە بیانییەکان نەکشێنەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەشێکی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق کرد و گوتی: «هەڵوێستی ئێمە لەبەردەم بوونی هێزە بیانییەکان ئاشکرایە، چونکە سەروەری [عێراق] هێڵی سووری ئێمەیە».
هادی عامری هۆشداری دا کە ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە بیانییەکان نەکشێنەوە دۆخی عێراق ڕوو لە ئاڵۆزبوون دەکات.
عامری ئەوەشی وت: «ئەگەر عێراق پێویستی بە راوێژکاری بیانی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن هەبێت، ئەوا دەبێت ئەمە بەپێی دەستوور و یاسای عێراق و تەواو شەفاف بێت».
لێدوانەکان