شاردنەوەی ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکان لەلایەن پێنتاگۆنەوە
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دوای لێکۆڵینەوە لە ١٣١١ بەڵگەنامەی ئەرشیفی شاراوەی پێنتاگۆن، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە ١٤١٧ کەس لە عێراق و سوریا و ١٨٨ کەس لە ئەفغانستان زۆر زیاترە کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دوای لێکۆڵینەوە لە زیاتر لە ١٣٠٠ بەڵگەنامە لە ئەرشیفە شاراوەکانی پنتاگۆن، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە بە ئامانجگرتنی بەهەڵە و زانیاری ناتەواو ئەنجام دراوە و ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان لەلایەن پێنتاگۆنەوە زۆر کەمتر راگەیەندراوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە سەدان هاوڵاتی لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان کە لەنێویاندا منداڵیشی تێدایە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکادا کە لە بە ئامانجگرتنی نادروست و زانیاری زۆر هەڵە ئەنجام دراون، کوژراون.
ئەم ڕۆژنامەیە دوای لێکۆڵینەوە لە ١٣١١ بەڵگەنامەی ئەرشیفی شاراوەی پێنتاگۆن، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە ١٤١٧ کەس لە عێراق و سوریا و ١٨٨ کەس لە ئەفغانستان زۆر زیاترە کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوە.
بەپێی سپوتنیک، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەڕاپۆرتەکەی ڕۆژی شەممەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو کە زۆرجار ڕاپۆرتەکانی قوربانیانی مەدەنی پشتگوێ خراون و چاوپێکەوتنەکانیش لەگەڵ ڕزگاربووانی قوربانیان و بەرپرسانی ئێستا و پێشوی ئەمریکا دەریانخست کە سوپای ئەمریکا هەوڵێکی کەمی داوە بۆ ناساندنی ئەو هەڵانە، وە هیچ هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ زانینی پێشێلکارییەکان نەکراوە.
ڕۆژنامەکە هەروەها نووسیویەتی، کوژرانی مەدەنییەکان زۆربەی کات لە ئەنجامی “لایەنگیریی پشتڕاستکردنەوە” لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بووە کە خەڵکی سیڤیلی بە تیرۆریست زانیوە یان نەیتوانیوە دڵنیا بێتەوە کە لەو بینایانەی کە دەکرێتەوە ئامانج خەڵکی ئاسایی تێدایە یان نە.
لێدوانەکان