دووەم هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر زانایانی سوننە لە کابوڵ

شەممە 18 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=4897

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “بسم اللە شاکر” بەپرسی ناوەندی دارئەلعلومی عەرەبی شاری کابوڵ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، “بسم الله شاکر” بەرپرسی ناوەندی دارئەلعلومی عەرەبی شاری کابوڵ، ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەم لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی هەڤدەیەمی ئەو شارە تیرۆر کرا.

شاکر دوای عەبدئەلسەلام عابد دووەم زانای سوننە مەزهەبە لە ئەفغانستان کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا رووبەڕووی هێرشی چەکداری دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە دوێنێ ئۆتۆمبێلی هەڵگری عەبدئەلسەلام عابد لە ناوچەی چوارەمی کابوڵ کرایە ئامانج. لەم هێرشە تیرۆریستیەدا چوار کەس برینداربوون کە دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

هەر وەک هێرشەکانی ڕۆژانی رابردوو هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام گروپی تیرۆریستی داعش تائێستا بە تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشانە دادەنرێت. ئامانجی سەرەکی لە تیرۆرکردنی زانایانی سوننە مەزهەب، دروست کردنی ناکۆکی مەزهەبی و قەومی لەو وڵاتەیە.

زانایانی سوننە، ئامانجی نوێی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *