حیزبوڵڵا درووشمەکانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان ڕاگەیاند

شەممە 18 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=4884

جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە لایەنی بەرامبەری ئێمە بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و پارەی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس هاتووەتە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە.

شێخ نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، هەواڵی پیلانگێڕیی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و ئەمریکای لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لوبنان ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی: شەڕی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆر قورس دەبێت و لایەنی بەرامبەری حیزبوڵڵا، بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و پارەی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی فارس هاتووەتە گۆڕەپانەکەوە.

جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا وتی: ئامانجی سەرەکی لایەنی بەرامبەری ئێمە ئەوەیە کە دەسەڵاتی لوبنان بە دەستەوە بگرێت و پەرلەمان کۆنتڕۆڵ بکات تا سیاسەتە خوازراوەکانی خۆی بەڕێوە ببات.

نەعیم قاسم وتی: درووشمی ئەو لایەنەش دوژمنایەتی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانیە و لەو بڕوایەدان کە بە هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دەتوانن کۆنتڕۆڵی لوبنان بکەن.

وتیشی کە ئەو لایەنە هیچ پلانێکی بۆ قەیرانی ئابوریی لوبنان نییە و تەنانەت دەیانەوێت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشت ببنەوە.

جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە وەک حیزبوڵڵا بە دوو درووشمەوە هاتووینەتە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە: یەکەم، بەردەوامی خۆڕاگری، پرۆژەی ئازادسازی و پاڵپشتی لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی. دووەم، خزمەت گەیاندن بە خەڵک لە ڕێگای پلانێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی کە ئامانجەکەشی بونیادنانەوەی لوبنانێکی بەهێز و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *