زانایانی سوننە، ئامانجی نوێی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان

هه‌ینی 17 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=4873

لە ئەنجامی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری کابوڵ، چوار کەس لەوانە مەولەوی عەبدئەلسەلام عابد، زانایەکی ئایینی سوننە مەزهەب بریندار بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەم هێرشە تیرۆریستییە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی یەکەم لە گەڕەکی پەروانی شاری کابوڵ و لە ئەنجامی لکاندنی بۆمبێکی موگناتیسی بە ئۆتۆمبێلی هەڵگری مەولەوی، پێشنوێژی مزگەوتی عەبدوڵڕەحمان و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بزوتنەوەی ڕزگاریی ئەفغانستان ڕوویدا.
مەولەوی عابد و ئەمان سافی بەرپرسانی پێشووی شارەوانی کابوڵ و دوو لە هاوەڵەکانیان لە تەقینەوەکەدا برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

شایانی باسە، لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هەروەها هەوڵی تیرۆرکردنی مەولەوی عابد درا بوو کە سەرکەوتوو نەبوو. مەولەوی عابد زانایەکی میانڕەو و یەکڕیزی خوازی سوننەیە لە ئەفغانستان.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام بەپێی سروشتی هێرشەکە پێدەچێت ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *