کوژرانی ئەندامانی ئەلقاعیدە لە شەڕی مأرب

هه‌ینی 17 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=4860

گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە کوژرانی دوو چەکداری ئەو گروپەی لە پێکدادانەکانی مأرب لەلایەن ئەنساروڵڵاوە ڕایگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بنکەی ئەلجیهادی سەر بە ئەلقاعیدە، دوو ئەندامی یەمەنی ئەو گروپە بە ناوەکانی “رواحە ئەلقیفی” و “ئیسلام ئەلتەعزی” لەلایەن ئەنساروڵڵاوە لە پێکدادانەکانی شاری مأرب کوژراون. ئەلقاعیدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر بەردەوامی شەڕی دژ بە ئەنساروڵڵا لە پاڵ هاوپەیمانی سعودیە و هێزەکانی مەنسوور هادی کردووە.

شایانی باسە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەروەها فەرماندەیەکی ئەلقاعیدە بە ناوی “یاسر ئەلعمری” لە پێکدادانەکانی دژی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب کوژرا. ئەلقاعیدە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی کوژرانی ئەو فەرماندەیی پشتڕاست کردبوویەوە.

چالاکییەکانی گروپی ئەلقاعیدە و داعش لە شەڕی ڕۆژئاوای مأرب دژ بە ئەنساروڵڵا، بەڵگەیەکی دیکەی پشتیوانییە قووڵەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *