سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح: ئەمریکا یارمەتیدەری لەناوچوونی داعش نییە

هه‌ینی 17 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 10:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=4854

ئەمریکا لە ڕێگای 5 تا 7 مانگی دەستکردی خۆیەوە دەتوانێت سەرجەم جموجوڵەکانی داعش لە ئاستی عێراق تۆمار بکات بەڵام هیچ کات زانیاریی هەواڵگریی لە سەر تیرۆریستان ڕادەستی هێزەکانی عێراق نەکردووە.

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەکان، ئەمریکا هیچ هەوڵێکی لە پێناو لەناوچوونی داعش بە تایبەت لە ڕووی هەواڵگرییەوە نییە و هێزەکانی عێراق و دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان دەکەن.

جەبار مەعموری ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرەڕای هەبوونی کەرەستەی پێویست، یارمەتیدەری لەناوچوونی داعش لە ڕووی هەواڵگرییەوە نییە.

ناوبراو وتی: ئەمریکا لە ڕێگای 5 تا 7 مانگی دەستکردی خۆیەوە دەتوانێت سەرجەم جموجوڵەکانی داعش لە ئاستی عێراق تۆمار بکات بەڵام هیچ کات زانیاریی هەواڵگریی لە سەر تیرۆریستان ڕادەستی هێزەکانی عێراق نەکردووە.

مەعموری وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆ لێدانی پێگەی تیرۆریستیانی داعش کەڵک لە زانیارییە هەواڵگرییەکانی هێزەکانی وەک حەشدی شەعبی وەردەگرن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *