ئەمریکا: ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکەی سەر هاوڵاتیانی کابوڵ سزا نادرێن

چوارشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=4824

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند کە ئەنجامدەرانی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کابوڵ سزا نادرێن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١دا بە درۆن هێرشیان کردە سەر خانوویەکی ناوچەی خواجەی کابوڵ، کە بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەوانە حەوت منداڵ گیانیان لەدەستدا، سزا نادرێن. ئەوەشی وتی، بڕیارەکەی لەسەر پێشنیاری دوو فەرماندەی باڵای سەربازی ئەمریکا دراوە.

لە کاتی هێرشەکەدا سوپای ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشی کردووەتە سەر حەشارگەیەکی ئەندامانی داعش. هەرچەندە لە ١٩ی ئابدا دانی بەوەدانا کە هێرشەکە بە هەڵە ئەنجام دراوە و بۆیە داوای لێبوردنی کرد.

دوای تاوانەکە، لێکۆڵەری گشتی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی لە تاوانەکە دەستپێکرد. لێکۆڵەرەکە لە راپۆرتی کۆتایی خۆیدا ڕایگەیاند کە هیچ یاسایەکی شەڕ لە هێرشەکەدا پێشێل نەکراوە و هیچ کەمتەرخەمی و دەستدرێژییەک لەلایەن کارمەندانی سوپای ئەمەریکاوە نەکراوە، بۆیە هیچ رێوشوێنێکی یاسایی ئەنجام نادرێت.

لەلایەکی ترەوە ڕەخنەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەم بڕیارە زیادیکردووە و لە یەکێک لەو ڕەخنانەدا ستیڤ کۆڤین سەرۆکی بەشی «خۆراک و پەروەردەی نێودەوڵەتی» ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەدیدارێکیدا لەگەڵ NCBC گوتی: سوپاکەمان چۆن دەتوانێت ژیانی ١٠ ئەفغانی بگیرێت و هیچ کەسیش بەرپرسیار نەبێت؟

جێی ئاماژەیە لەماوەی ٢٠ ساڵی داگیرکردنی ئەفغانستاندا هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ بەردەوام خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵیان کوشتووە؛ بەڵام هیچ دادگا و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر نەگیراوەتە بەر.
لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا، ئەمریکییەکان لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە باشوری ئەفغانستان و مزگەوتی گەورە لە ناوچەی دەشتی ئەرچی لە باکوری ئەفغانستان دەیان ژن و منداڵیان لە هێرشە بەناو هەڵەکانیان کوشت و لە هیچ دادگایەکی تاوانبار نەکران.
دوایین تاوانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەگەڕێتەوە بۆ هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەو هێزانە بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی خواجە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی کابوڵ کە بە هۆیەوە ١٠ تا ١٢ کەس بوونە قوربانی. ئەمریکییەکان لەو هێرشەدا حەوت منداڵی بێتاوانیان کۆمەڵکوژ کرد. بێگومان ئەم بێشەرمییەی ئەمریکییەکان ئەوەندە سەرسوڕهێنەر نییە چونکە سروشتی سوپای ئەمریکا داگیرکردن و دڕندەیی و کوشتنی خەڵکی مەدەنییە.

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئەمریکا لە کابوڵ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *