کۆشکی سپی: هیچ سەربازێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نەماوە
کۆشکی سپی بە ئاماژە بە ئەنجامەکانی سەردانەکەی برێت مەکگۆرک رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، گۆڕانکاری لەئەرکی سەربازە ئەمریکییەکانی لە عێراق ڕاگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە کۆتایی هاتنی سەردانەکەی برێت مەکگۆرک رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بۆ عێراق هەواڵی دایەوە. مەکگۆرک لەم سەردانەدا لەگەڵ بەرهەمی ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. ناوبراو هەروەها لە سەردانی بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەورە بەرپرسانی دیکە کۆبوویەوە.
رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پابەندبوونی بایدنی بە ئەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ بەغدا دووپاتکردەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە چیدیکە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رۆڵی شەڕکەر نابینین. مەکگۆرک ووتی: مانەوەی ئەو سەربازانە لە عێراق لەسەر داواکاریی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ ئەرکی سنورداری ڕاوێژکاری، هاوکاری و مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە بەهێزنەبوونی گروپی داعش دەبێت.
لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵای عێراق کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکایان لەو وڵاتە ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی سوپای ئەمریکا ڕەتیان کردەوە کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی کشانەوە ئەنجام درا بێت و تەنیا ئەرکی ٢٥٠٠ هێزی ئەو وڵاتە لە عێراق لە شەڕکەرەوە بۆ ڕاوێژکاری گۆڕاوە!
هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی، جموجۆڵ و گواستنەوەی کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقیش زیادی کردووە.
ئەمریکییەکان بە گۆڕینی ناونیشانی ئەرکی سەربازەکانیان لەعێراق لە هەوڵی ئەوەدان ڕێگری لە هێرشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بکەن و خۆیان وەک پابەند بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی عێراق پیشان بدەن.
کازمی: کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق نزیکە
سکرتێری گشتی نوجەبا: تۆڵەی خوێنی شەهیدان سلێمانی و ئەبومەهدی دەکەینەوە
دوا موڵەتی خۆڕاگری عێراق بۆ ئەمریکا؛ ئایا عێراقییەکان بەرنگاری داگیرکەرانی ئەمریکی دەبنەوە؟
لێدوانەکان