ئەفسەرێکی هەواڵگری تاڵیبان تیرۆرکرا

سێشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=4774

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “مەلا سەردار” ئەفسەری هەواڵگری تاڵیبان لە پارێزگای هەرات لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا ناوخۆییەکانی شاری هەرات، “مەلا سەردار” بەرپرسی هەواڵگری تاڵیبان لە پارێزگای هەرات، بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی یەکەم لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکراوە.

مەلا سەردار دووەم بەرپرسی تاڵیبانە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تیرۆر دەکرێت. هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەری کانەکانی پارێزگای یێفتلی سەر بە پارێزگای بەدەخشان لەلایەن پاسەوانەکەیەوە تیرۆرکرا.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم رووداوانەی لە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی سەر بە تاڵیبان لەمبارەیەوە هیچ وردەکاریان بڵاونەکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *