زانیاری_سەربازی: موشەکی بەرگری ئاسمانی 3M9

سێشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 11:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=4754

موشەکی بەرگری ئاسمانی 3M9 مووشەکی سەرەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سام-6ـە کە یەکێکە لە پڕ بەکارهێنەرترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە مێژوودا.

موشەکی 3M9ی ڕوو بۆ هەوا لەلایەن ڕادارێکی نیمچە چالاکەوە بەڕێوەدەبرێت؛ واتا ڕاداری کۆنتڕۆڵی ئاگر لەسەر زەوی بە تیشکدانەوەی شەپۆلەکانی ڕادار بەرەو ئامانجەکە و وەرگرتنی ڕەنگدانەوەی شەپۆل لە ئامانجەوە، لەلایەن سیکر (پشکنەر)ی ڕادار موشەک بەرەو ئامانج دەهاوێژێت.

جۆرێکی تر لەم مووشەکە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە بە “فاتیر١” ناوی لێنراوە. ئەنساروڵڵای یەمەن هەندێک گۆڕانکاری لە موشەکی 3M9 کردووە و بە ناوی فاتیر١ بەکاری دێنێت. وادیارە، کۆنترۆلکردنی بە شێوازی دۆزینەوەی ئامانج بۆ مەبەستی ئەدای پاسیڤ و لە هەلومەرجی جەنگی ئەلکترۆنی زۆر قورس دایە.

پاڵنەری مووشەکی 3M9 تێکەڵەیەک لە بەهێزکەری مووشەک و رامجێتی سووتەمەنی ڕەق (لە جۆری گۆڕێنەری گاز)ـە. سەرەتا بەهێزکەری موشەک، موشەکەکە دەگەیەنێتە خێرایی دەنگ، پاشان ژەنەراتۆری گازی سووتەمەنی ڕەق چالاک دەکرێت و گاز بەرهەم دەهێنێت کە وەک سووتەمەنی بە تێکەڵ بوون لەگەڵ هەوا، قۆناغی داگیرساندن ئەنجام دەدرێت. بەکارهێنانی ڕامجیت دەبێتە هۆی زیادبوونی مەودا و وزەی جوڵانی موشەک.

سەری مووشەکە لە جۆری پارچە پارچە بوونی تەقێنەری بەهێز بە کێشێکی ٥٩ کیلۆگرام و میکانیزمی کاراکردنیی بە یارمەتی فیوزێکی تەنیشت و پاڵە پەستۆییە.

تایبەتمەندیە گشتیەکانی موشەکی 3M9:
کێش: ٥٩٩ کیلۆگرام
درێژی: ٥٨٠٠ میلیمەتر
سەری جەنگی مووشەک: پارچە پارچە بوونی تەقێنەری بەهێز
کێشی سەری جەنگی مووشەک: ٥٩ کیلۆگرام
تیرە: ٣٣٥ میلیمەتر
مەودا: ٢٤ کیلۆمەتر
زۆرترین بەرزی: ١٤ کیلۆمەتر
زۆرترین خێرایی: ٢.٨ ماخ
بەکارهێنان: لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە
دروستکراو: سۆڤیەت/ڕووسیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *