دوایین بارودۆخی میحوەرەکانی دەوروبەری شاری مارب ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە چیای ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات لە باشوری شاری مارب بەردەوامە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی دوایین هەواڵەکان لە بەرەکانی باشوری مأرب شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە چیاکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات، ئەلبەلەقی ناوەڕاست و دەوروبەری بەرزاییەکانی ئەلجەریشە و ئەلفلجی ڕۆژئاوا بەردەوامە. هێزەکانی هاوپەیمانان لە زۆربەی چیاکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات کشانەوە، بەڵام شەڕ لە رۆژئاوای چیاکە بەردەوامە.
ئەنساروڵڵا سەرقاڵی گواستنەوەی هێز و کەلوپەلی سەربازییە بۆ ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای مأرب و هێزەکان چاوەڕێی فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی دیکەن لە مأرب.
ئەمڕۆ، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی هاوپەیمانی سعودیە، “ناشر ئەلزیبانی” سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی و ٢٦ کەسی دیکە لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە پێکدادانەکانی ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات کوژران.
لەلایەکی دیکەوە عەلی موحەمەد علوان فەرماندەی لیوای ٢ی پیادەی ئەنساروڵڵا لە ناوچەی سێی سەربازی، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەکانی هاوپەیمانی سعودیەش بەیاننامەیەکیان بڵاو کردوەتەوە کە باس لە کوژرانی ٢٠٠ کەس لە ریزەکانی ئەنساروڵڵا و تێکشکانی ٢١ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو هێزانە لە پێکدادانەکانی یەک ڕۆژی رابردوو لە باشوری مأرب دەکەن. هەرچەندە ئامار و زانیارییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەسەر ژمارەی کوژراوانی ئەنساروڵڵا بەڵگەیان لەسەر نیە، بەڵام “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ململانێکانی چیای ئەلبەلەقی ڕۆژهەڵات زۆر سەخت و خوێناوی بووە و ژمارەیەکی زۆر لە ریزەکانی هەر دوو لایەن کوژراون.
لەئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە چڕی ناوچە بیابانییەکانی باشوری شاری مأرب و ناوچەکانی دیکە لە ئیدارەی ئەلجوبە و سەراوح بۆردومان دەکەن، بەشێوەیەک کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئەو ناوچانە زیاتر لە ١٢٠ جار بۆردومان کراون.
لێدوانەکان