گیانلەدەستدانی ٤ فەڵەستینی لە باشوری لوبنان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی تەقەکردن لە پەراوێزی پرسەی ئەندامێکی حەماس لە باشوری لوبنان، چوار فەڵەستینی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی تەقەکردنێک لە پرسەی “حەمزە ئیبراهیم شاهین” لە کامپی فەڵەستینی “ئەلبرجی باکور” لە باشوری لوبنان، چوار فەلەستینی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
هەندێک لە سەرچاوەکان بەرپرسیارێتی تەقەکردنەکەیان خستووەتە ئەستۆی ئەندامانی سەر بە بزوتنەوەی فەتح، بەڵام تا ئێستا بزوتنەوەی فەتح و حەماس هیچ لێدوانێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماس و زانایان و سەرکردەکانی چەندین گروپی خۆڕاگری فەڵەستینی و شاندێکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردبوو.
شایانی باسە، سەرچاوە خۆجێییەکان لە دوایین کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینیدا لە تەقینەوەیەکی گەورە لە کامپی “ئەلبرجی باکور” لە نزیک شاری سوڕ لە باشوری لوبنان هەواڵیان دا بوویەوە. بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ ڕەتکردنەوەی تەقینەوەی کۆگای چەک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە لە یەکێک لە کۆگاکانی بووتڵی ئۆکسجین. حەمزە ئیبراهیم شاهین بەهۆی ئەم تەقینەوەیەدا گیانی لەدەستدا.
لێدوانەکان