ڕووداوەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

یەکشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=4728

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ داعش بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژئاوا و ناوەندی شاری کابوڵ گرتە ئەستۆ.

١- بەدەخشان:
-مەولەوی نەجمەدین فەیزی بەڕێوەبەری کانەکانی شارۆچکەی یێفتل لەلایەن پاسەوانەکەیەوە کوژرا. دوای لەسەر کار هاتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی گەورە لەلایەن پاسەوانەکەیەوە تیرۆر دەکرێت.

٢- کابوڵ:
-نیوەڕۆی ٩ی کانوونی یەکەم، تەقە لە نەخۆشخانەی کۆماری شاری کابوڵ کرا. جەنەراڵ مۆبین خان گوتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی کابوڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە تەقەکردنەکە بەهۆی تێنەگەیشتنی نێوان هێزەکانی تاڵیبانەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
-بە وتەی عەتیقوڵا بریالی جێگری وەزیری بەرگری حکومەتی پێشووی ئەفغانستان؛ لەهێرشێکی بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی ئەفغانستان (هێزەکانی ئەحمەد مەسعود) چوار چەکداری تاڵیبان کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
-داعش بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژئاوا و ناوەندی شاری کابوڵ لە ئەستۆ گرت. بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی گیان لە دەست دان و بریندارانی ئەم هێرشانە بووەتە ١٥ کەس.

٣-پەنجشیر:
کەبیر واسیق، وتەبێژی پارێزگاری پێشووی پارێزگای پەنجشیر لە پەیجی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە عەنابە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تاڵیبان. لەم هێرشەدا پێنج چەکداری تاڵیبان کوژراون.

٤-فاریاب:
عەرەبەکانی دانیشتووی سەماڵ لە ئەفغانستان، بەرپرسانی ناوخۆی تاڵیبانیان بە ڕەگەزپەرستی تۆمەتبار کرد. سەرۆک هۆزەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان گەنجانی عەرەبیان لە شارۆچکەی شیرین تگاب لە پارێزگای فاریاب دەستگیرکردوە.

٥- پاکستان:
لەڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان خۆی بە باڵێکی تاڵیبانی ئەفغانستان ناو برد و ئامانجیشیان دامەزراندنی سیستمێکی ئیسلامی لە پاکستان ڕاگەیاند.
-چەکدارانی تاڵیبانی پاکستانی هێزێکی سوپای پاکستانیان لە ویلایەتی خەیبەر تیرۆر کرد. ئەم هەنگاوە وەک پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئەم دواییە هەژمار دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *