پسپۆڕێکی سیاسی: لێدوانە جیاوازەکان ئاماژە بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات

یەکشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=4722

پسپۆڕێکی سیاسی عێراقی رایگەیاند، لێدوانە جیاوازەکانی بەرپرسان و دەزگا فەرمییەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە ناکشێنەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەعد محەمەد ئەلکەعبی، شیکەرەوەی سیاسی لە لێدوانێکیدا لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: جیاوازی لە لێدوانەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و تێدا جەخت لە مانەوەی ٢٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق دەکات، ئەوەش دەریدەخات کە هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە.

ئەو پسپۆڕە سیاسییە جەختیشی کردەوە: ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە، بەڵکو هێزەکانی لەژێر ناونیشانی هێزی ڕاوێژکار دەمێننەوە. هێشتنەوەی ٢٥٠٠ سەربازی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی زایۆنیستەکانە.
بەتایبەتی کە جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە ئەو هێزانە ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبنەوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *