سکرتێری گشتی نوجەبا: تۆڵەی خوێنی شەهیدان سلێمانی و ئەبومەهدی دەکەینەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سکرتێری گشتی نوجەبا لە دیدارێکیدا لەگەڵ فەرماندەکانی هەشت گروپی خۆڕاگری عێراقی جەختی لە پاراستنی چەکی خۆڕاگری و ڕوبەڕوبوونەوەی داگیرکەران کردەوە.
شێخ ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی نوجەبا لە دیدارێکیدا لەگەڵ فەرماندەکانی هەشت گروپی خۆڕاگری کە دوای تیرۆرکردنی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس دامەزراون و ئامادەبوونیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق راگەیاندووە، ووتی: ئەمریکا چەند ئامرازێکی لە دەستدایە کە بۆ بەرژەوەندی ئەو وڵاتە لە عێراقدا کار دەکەن. شەڕی ئەمریکا ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی ئێمەیە. ڕژێمی ئەمریکا ئەمڕۆکانە نەک تەنیا لە عێراق بەڵکو لە هەموو شوێنێک پڕۆژەی ئیستکباری و داگیرکاری هەیە و بە نیازە کاریگەری خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت. ئیمام خومەینی ئەمریکای بە شەیتانی مەزن ناو بردووە و تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش لە عێراق بکشێتەوە، دوژمنی ئێمەیە و هەرگیز نابێتە دۆستی گەلی عێراق.
کەعبی ئاماژەی بە دانوستانەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق کرد و ووتی: فەرماندەکانی ئەمریکا بە ڕوونی و ڕاشکاوانە جەخت لەسەر نەبوونی کشانەوە لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا دەکەنەوە و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا ڕێز لە سەروەری عێراق ناگیرێت. بێگومان تاکە زمانێک کە ئەمریکا تێدەگات زمانی بەرهەڵستییە و لە هیچ زمانێکی تر جگە لەوە تێناگەن.
سکرتێری گشتی نوجەبا جەختی لەسەر پاراستنی چەکی خۆڕاگری کردەوە و وتی: تا هەناسەیەکمان مابێت کە هەڵمژینی “یاعلی” و دانەوەی “یاحسین”ـە، چەکی خۆڕاگری دانانین. رادەستکردنی چەکی خۆڕاگری هەرگیز ڕوونادات، تەنانەت ئەگەر ژیانیشمان لەسەری دانین. ئێمە تا تێکشکاندنی داگیرکەران و دەرکردنیان لە عێراق، لە خۆڕاگری بەردەوام دەبین.
ناوبراو لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: بە یارمەتی خوا تۆڵەی خوێنی هەموو شەهیدان و بە تایبەتی حاجی قاسم سلێمانی و حاجی ئەبومەهدی موهەندیس دەکەینەوە. ئەمانە تاجی سەرمان و شانازیەکی گەورەن بۆ عێراق.
شایانی باسە ئەنجومەنی هەماهەنگی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە ڕۆژانی ڕابردوو بەیاننامەیەکی ئاگادارکردنەوەیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا بەرواری ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەیان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، دوای کاتژمێر ١٢ی شەوی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ڕایگەیاندووە. تا ئێستا زیاتر لە ٤٩ هەزار کەس لە پارێزگاکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمریکییەکان وەک خۆبەخش ناویان تۆمار کردووە.
سەرەڕای ڕاوێژ و هەوڵە دبلۆماسیەکانی لایەنی عێراقی و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، لێدوانەکانی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان هیچ نیازێکیان بۆ کشانەوە لە عێراق نیە و لەگەڵ شکستی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکییەکان، گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بڕیاری ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکایان داوە.
دوا موڵەتی خۆڕاگری عێراق بۆ ئەمریکا؛ ئایا عێراقییەکان بەرنگاری داگیرکەرانی ئەمریکی دەبنەوە؟
لێدوانەکان