هەڵهاتنی فڕۆکەی جەنگیی سعودیە لە سیستەمی بەرگری ئەنساروڵڵا

هه‌ینی 10 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=4657

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-١٥ی هاوپەیمانی سعودیە کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پێکدادانەکەی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوودا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا مووشەکی فاتیر١ی بەرەو فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٥ی سعودیەوە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە تەقاندەوە و ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەکە کرد.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵاوە لە باشوری شاری مأرب، ئەمە چوارەمین ڕوبەڕوبوونەوەی جدی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵایە لەگەڵ درۆن و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە. لە پێکدادانەکانی پێشوودا ئەنساروڵڵا توانی بوو دوو درۆنی سکان ئیگل و CH-4 تێکبشکێنێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *