ڤیدیۆ: ئەنساروڵڵا بوو بە خاوەنی هەلیکۆپتەر

پێنجشەممە 9 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 08:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=4617

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا توانی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی چاک بکاتەوە و لە میحوەری مأرب بەکاری بهێنێت.

بە ووتەی سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هەلیکۆپتەرەکە، هەلیکۆپتەرێکی هێزە ئاسمانییەکانی حکومەتی پێشووی یەمەنە و بە هەوڵی ئەندازیارانی یەمەنی و ڕاوێژکاری هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، جارێکی تر چاککراوەتەوە.

جێی تێبینییە ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەوە لە میحوەری باشوری شاری مأرب تۆمار کراوە کە بە هەڵە هەلیکۆپتەرەکەیان سەر بە هاوپەیمانی سعودیە دەزانن و پێیان وایە خەریکی بۆردومان کردنی پێگەکانی ئەنساروڵڵایە.

بەپێی ئامارە بەردەستەکان لە کەلوپەلە سەربازییەکانی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای یەمەن، پێدەچێت ئەم هەلیکۆپتەرە یەکێک لە جۆرەکانی میل٢٤، میل١٧، میل٨ و یا می٣٥ئێم بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *