دەستگیرکردنی ٢١ داعشی لەلایەن تاڵیبانەوە + ڤیدیۆ

چوارشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=4609

چەکدارانی تاڵیبان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری جەلالئابادی ناوەندی پارێزگای نەنگەرهار ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعشیان دەستگیر کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی حەشارگەیەکی داعش لە شاری جەلالئاباد، چەکدارانی تاڵیبان لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٢١ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعشیان لەو شارە دەستگیر کرد.

ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەفغانستان بۆ هۆی جیاوازییە کلتوری و کۆمەڵایەتی و… هەمیشە زەمینەیەکی گونجاو بووە بۆ گەشەکردن و دامەزراندنی گروپە توندڕەوەکان، وەک داعش. پارێزگای نەنگەرهار بەشێکە لەو ناوچەیە، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و هاوسنوورە لەگەڵ پاکستان. ئەم پارێزگایە زیاتر لە ١.٣٥٠.٠٠٠ دانیشتووی هەیە کە زۆربەیان پشتۆن.
داعش لە ئەفغانستان وەک “لقی خوراسان” یەکەم جار لە شارۆچکەی ئەچین لە پارێزگای نەنگەرهار بوونی خۆی ڕاگەیاند.

لە ئێستادا داعش لە پارێزگای نەنگەرهار چالاکییەکی بەهێزی هەیە و زۆربەی ئەو چالاکییانەش لە شاری ئەچین، بەتی کوت و شاری جەلالئاباد پایتەختی پارێزگاکە چڕ بوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *