بەتاڵانبردنی کانەکانی زێڕ و لیسیومی ئەفغانستان لەلایەن چینەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ڕاپۆرتی فاینەنشیالتایمز، کۆمپانیا چینییەکان بە دوای دەرهێنانی نایاسایی کانەکانی زێڕ و لیسیوم و مس لە ئەفغانستاندان.
دوای دروستبوونی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان، چین کە هەمیشە لە هەڵوێستەکانی پشتگیری تاڵیبانی کردووە، دەرفەتی زۆری بۆ ڕەخساوە بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە ژێرزەمینیەکانی ئەفغانستان.
هاوکات سەرچاوەیەکی مەیدانیی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لە کابوڵ ڕایگەیاند کە چەند هاوڵاتیەکی چینی لە شوقەکانی “کارتە چوار” کە دەکەوێتە ناوچەی سێی شاری کابوڵ بە چەندین کەلوپەلەوە وەک ئامێری دۆزەرەوەی زێڕ و… بینراون.
ئەم کەسانە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای لۆگەر و بەدەخشان و سەرپۆلیان کردووە و بەردەوام لەگەڵ هەندێک کەسەوە لەو ناوچانە پەیوەندیان هەیە.
شایانی باسە هاوڵاتیانی چینی لە ژێر ناونیشانی کۆمپانیای “باکور تیلیکۆم” لە کابوڵ و بەغڵان و بەدەخشان و بامیان و لۆگەر بەدوای دەرهێنانی سەرچاوە کانزاییەکانی زێڕ و لیسیوم و مس لە ئەفغانستانن. ئەم سەرچاوانە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا سەرنجی تاڵانچییەکانی ئەمریکا و ناتۆیان ڕاکێشا بوو و کۆمپانیاکانی وەک “بلاکواتەر” بە سەرۆکایەتی” ئیریک پرینس” بڕێکی بەرچاو لەو سەرچاوە کانزاییانەیان دەرهێناوە و گواستویانەتەوە بۆ ئەمریکا.
لێدوانەکان