ئاماری هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن

سێشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=4563

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە هەزار جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵاـیان بۆردومان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ئەنساروڵڵا و بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا تا ئەمڕۆ ٦ی کانوونی یەکەم، ١٠٢٢ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵاـیان بۆردومان کردووە.

ووردەکاری ئەم هێرشانەش بەم شێوەیە:

پارێزگای مأرب: ٣٤٦ جار ئیدارەی سەرواح، ٣٤٨ جار ئیدارەی ئەلجوبە، ١٢ جار ئیدارەی مەدغەل، ٦ جار ئیدارەی مەجزر، ٤ جار ئیدارەی ماهلیە، یەک جار ئیدارەی حەریب و جارێکیش ئیدارەی رغوان.

پارێزگای ئەلحودەیدە: ٥٩ جار ئیدارەی حەیس، ١٢ جار ئیدارەی ئەلتحیتا، ٧ جار ئیدارەی ئەلجەراحی، یەک جار ئیدارەی باجل و جارێکیش بەندەری ئەلحودەیدە.

پارێزگای سەنعا: ١٥ جار فڕۆکەخانەی سەنعا، ١١ جار ناوچەی ئەلعناب، ٧ جار ناوچەی ئەلنهدین، ٥ جار شاری سەنعا، ٥ جار ناوچەی زهبان، ٥ جار ئیدارەی سەنحان، ٤ جار ئیدارەی معین، ٣ جار ناوچەی ئەلنەهزە، جارێک ناوچەی مزبح، ٣ جار ئیدارەی ئەلسەورە، ٣ جار ئیدارەی ئەلسەبعین، ٢ جار ئیدارەی بەنی حارس، جارێک ئیدارەی جحانە و جارێکیش ئیدارەی خولان.

پارێزگای سەعدە: ٢٣ جار ئیدارەی ئەلزاهیر، ١٩ جار ئیدارەی کتاف، ٦ جار ئیدارەی باقم، ٥ جار ئیدارەی سحار، ٣ جار ئیدارەی ئەلسەفرا، جارێک ئیدارەی منبە، ٢ جار شاری سەعدە، جارێک ئیدارەی مجز، و جارێک ناوچەی ئەلربوعە لە سنورەکانی باکوری پارێزگای سەعدە.

پارێزگای ئەلجوف: ٢٢ جار ئیدارەی ئەلحزم، ١٧ جار ئیدارەی خب و ئەلشەعف.

پارێزگای حجە: ٢٠ جار ئیدارەی حرز، ٢ جار ئیدارەی عەبس و جارێکیش ئیدارەی میدی.

پارێزگای تەعەز: ٩ جار ئیدارەی مقبنە، ٥ جار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تەعەز و جارێک ئیدارەی ئەلتەعزیە.

پارێزگای عمران: ٥ جار ئیدارەی حرف سفیان، ٢ جار ناوچەی ئەلعمشیە و جارێک شاری عمران.

پارێزگای شبوە: ٤ جار ئیدارەی عیسلان و جارێک ئیدارەی مرخە ئەلعلیا.

پارێزگای زمار: جارێک ئیدارەی میفعە عنس.

پارێزگای ئێب: جارێک ئیدارەی ئەلقفر.

هەروەها ٦٥٧٨ جار ئاگربەست لەلایەن هاوپەیمانی سعودییەوە لە پارێزگای ئەلحودەیدە پێشێل کراوە وەک هێرشی زەمینی، تۆپخانەیی، بۆردومان بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و.. هتد.

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە گرنگترین هۆکاری وێرانکاری، قوربانی و زیانە مادییەکانی خەڵکی سڤیلە لە شەڕی یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *