پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی سەمەنگانی لە باکوری ئەفغانستان

دووشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 13:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=4530

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد سەمەنگانی لە فەرماندەکانی حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی و تاڵیبان لە ناوچەکانی باکووری ئەفغانستان ڕوویدا.

دوای ئەو پێکدادانەی کە لە ناوچەی تەندورکی سەر بە پارێزگای بەڵخ و سەمەنگان ڕوویدا، دوو کەس لە هێزەکانی سەر بە ئەحمەد سەمەنگانی و چوار چەکداری تاڵیبان کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوون.

لەم بارەیەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هۆکاری ئەو پێکدادانەیان هێزەکانی ئەحمەد مەسعود زانیوە کە دوورە لە راستییەوە. بە ووتەی سەرچاوەی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەحمەد سەمەنگەنی فەرماندەی ناسراوی حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ عەبدولڕەشید دوستمە و تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەحمەد مەسعوددا نەبووە. ئەم کەسانە لە ڕیزی گروپە چەکدارەکانی تورکمانی باکووری ئەفغانستاندان کە پشتیوانی تورکیاشیان هەیە.

بەرزبونەوەی پێکدادانەکان لە باکوری ئەفغانستان لە کاتێکدایە، کە زەمینەی چالاکی گروپە توندڕەوەکان وەک داعش و… زیاتر لە جاران دەبینرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *