ووردەکاری هێرشە موشەکییەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شبوە

یەکشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4524

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی هێرشێکی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئیدارەی عیسلان، ژمارەیەک لەو هێزانە کوژران و برینداربوون.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی بە ئامانج گرتنی گردبوونەوەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی لجیمات لە ئیدارەی عیسلانی پارێزگای شبوە، بەلایەنی کەمەوە ٧ کەس لەوانە دوو فەرماندەی مەیدانی کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. ئەم سەرچاوانە ناوی ئەم دوو فەرماندەیان “موحەمەد ئەحمەد ئەلجلد” لە هێزەکانی باڵای لیوای بەرگری کەناراوەکانی مەنسوور هادی و “عیماد یاسین” لە فەرماندە خۆجێییەکانی پارێزگای ئێبین ناو بردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *