کاریگەری دابەزینی بەهای لیرەی تورکی لەسەر ئابووری باکوری سوریا!

یەکشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=4517

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی باکوری سوریا دروست کردووە، بە شێوەیەک کە نرخی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی و پێداویستییەکانی دیکە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارە خۆجێییەکانی باکوری سوریا لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە فشاری تورکیا، پارەی تورکی (لیرە)ـیان بۆ مامەڵەکردن لە جیاتی دراوی سوريا هەڵبژارد.

لە ئێستادا کە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بەهای دراوی بیانی بەردەوامە لە دابەزین، کێشەی بۆ دانیشتوانی باکوری سوریا دروست کردووە کە بریتین لە کەمبوونەوەی توانای کڕین و ناسەقامگیری و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و دابەزینی بەهای مووچە.

زۆربەی خێزانەکانی باکوری سوریا و بە تایبەتی ئاوارانەی کەمپەکان توانایی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاکان بە تایبەتی خۆراک و سووتەمەنیان نیە. نرخی خۆراک لە باکوری سوریا ٤٠٠٪ و نرخی نانیش ٣٠٠٪ و نرخی سوتەمەنیش ٣٥٠٪ زیادیان کردووە و ڕێژەی هەژاریش بۆ زیاتر لە ٩٠٪ بەرزبۆتەوە.

لە ئیدلب لیترێک بەنزینی هاوردە بە ٩.٨٣ لیرەی تورکی کە ٠.٧٩ دۆلارە و هەر لیترێک گازوایلی هاوردە بە ٩.١٤ لیرەی تورکی کە نزیکەی ٠.٧٤ دۆلارە دەفرۆشێت و هەروەها نرخی کاڵا سەرەتاییەکانی تر وەک نەوت، شەکر، برنج و شیر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بە گرانبوونی کاڵا جۆراوجۆرەکانی هاوردە کراو هەستی پێ دەکرێت. مووچەی خەڵک لەوانە فەرمانبەرانی ئەنجومەنی خۆجێی، مامۆستایان، پەرستاران، کرێکاران، فەرمانبەران و کەسانی پیشەگەر بە لیرەی تورکی دەدرێت، بەڵام موچەکان بە جێگیری ماونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی گردبوونەوەی ناڕەزایی فەرمانبەران لە شارە جۆراوجۆرەکانی باکوری سوریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *