ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە دژی داعش

یەکشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=4503

هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە چوار میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دەست پێکرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان فەرماندە سەربازییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بڕیاردرا لەم ئەمڕۆوە (٥ی کانوونی یەکەم) فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە چوار میحوەرەوە چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن. هەروەها هێزی نوێ لەلایەن ئەو فەرماندەییەوە بۆ بڵاوببنەوە لەو ناوچانە کە بۆشایی ئەمنییان هەیە، مەشقیان پێ دەکرێت.
هاوپەیمانی ئەمریکا چەک و کەلوپەلی سەربازی ڕادەستی دوو لیوای ئەو هێزانە دەکات.

لە ئەنجامی چەند هێرشێکی جیای چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە لە قەرەچووخ و کوڵەجۆ لە کەلار نزیکەی ٢٠ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *