هێرشێکی تیرۆریستی لە ناوەندی مالی ٣٠ کەسی کردە قوربانی
بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراوەوە بۆ سەر پاسێکی مەدەنی لە شاری موپتی لە ناوەندی مالی، بەلایەنی کەمەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بۆ سەر پاسێکی مەدەنی لەسەر ڕێگای شاری موپتی بۆ باندیاگارا، بەلایەنی کەمەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە نێو قوربانیان چەند منداڵ و ئافرەتێک تێدایە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دیار نیە چەند ژن و منداڵی دیکەی پاسەکە لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندراون یان بێسەروشوێن کراون.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام بە پێی رابردووی چالاکییەکانی گروپەکانی “داعش” و “جماعة نصرت الاسلام و المسلمین” ئەگەری ئەوە هەیە ئەمە هێرشەش لەلایەن یەکێک لەو گروپانە ئەنجام درا بێت.
بەرپرسانی حکومی لەگەڵ راگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی، لە دەسپێکردنی هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردن و سزادانی تاوانباران هەواڵیان دایەوە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی لە هێرشێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر کاروانێکی ئەو هێزانە هەواڵیان دا بوویەوە. لە هێرشەکەدا کە لە ڕێگای شاری کیدال ڕوویدا، ئاشتی پارێزێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لێدوانەکان