تاوانێکی دیکەی سعودیە لە دژی خەڵکی سڤیل لە یەمەن + وێنەکان

شەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=4481

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر گوندی ئەلحەکیمە لە ئیدارەی مقبنەی پارێزگای تەعەز، ١٨ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە گردبوونەوەیەکی خەڵکی سڤیلیان لە گوندی ئەلحەکیمە لە ئیدارەی مقبنەی پارێزگای تەعەز بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە ١٨ کەس لەوانە منداڵێک گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، پرۆسەی گەیاندنی هاوکاری بۆ قوربانیانی ئەم هێرشە بە هۆی بەردەوامی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە ئاسمانی ناوچەکە دواخراوە کە ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو بریندار بۆردومانەکە.

چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دژی خەڵکی سڤیل و ناوچە نیشتەجێبووەکان هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە بەشداری هێزەکانی تارق ساڵح لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە و ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز. هاوپەیمانی سعودیە پێشتریش لە هێرشێکی دیکەدا بۆردومانی گوندی ئەلمریری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە کرد بوو کە بە هۆیەوە پیاوێک و کۆرپەلەی ئافرەتێکی دوو گیان، بوونە قوربانی.

ڤیدیۆ: کۆمەڵکوژیی خەڵکی باشوری ئەلحودەیدە لەلایەن سعودیەکان

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *