ئەنساروڵڵا حەوتەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی خستە خوارەوە + ڤیدیۆ و وێنە

شەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 20:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=4477

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە لە باشوری پارێزگای مارب خستە خوارەوە.

بە پێی بەیاننامەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەم درۆنە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجوبە تێکشکێنراوە.

ئەمە حەوتەمین درۆنی سکان ئیگلی (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت. بەکارهێنانی درۆنەکانی سکان ئیگلی لە شەڕی یەمەن لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەکارهێنەرانی دیار نین. پێدەچێت سعودییەکان بە هاوکاری ڕاوێژکارانی ئەمریکی ئەم درۆنە بەکاربێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *