هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە باشوری ئیدلب + وێنەکان

هه‌ینی 3 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=4447

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر باشوری ئیدلب، کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، درۆنێکی MQ-9ی ئەمریکی بە سێ مووشەک لە سەر ڕێگای ئەریحا-مەستۆمە ماتۆڕسکیلێکی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ماتۆرسکیل سوارەکە کوژرا. وەک دەوترێت کەسە کوژراوەکە فەرماندەیەکی مەیدانی چەکدارانی حەرەسئەلدین بووە.
بەهۆی ئەم هێرشەدا هەروەها زیان بە ئۆتۆمبێلێک گەیشت و ٥ کەسی سڤیل لەوانە ئافرەتێک و منداڵێک بریندار بوون.

جێی سەرنجە لە ٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا درۆنێکی ئەمریکی بە بەکارهێنانی مووشەکی Hellfire R9X ناسراو بە مووشەکی نینجا، ئۆتۆمبێلێکی لە شاری جەرابلوسی پارێزگای حەلەب کردە ئامانج کە بە هۆیەوە کەسێک بە ناوی “ئەبو عوبەیدە ئەلحموی” لە فەرماندەکانی داعش کوژرا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *