ئەنجامی پشتیوانی لە چەوساوەکان؛ قەرداحی لە ژێر فشاردا دەست لەکار دەکێشێتەوە!

هه‌ینی 3 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 18:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4443

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان لە ژێر فشاری گروپە سیاسیەکانی نەیاری ئەو وڵاتە و بەهۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن، دەست لەکار دەکێشێتەوە.

دوای ئەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبیی کەنداوی فارس باڵیۆزی لوبنانیان بۆ لێدوانەکانی وەزیری راگەیاندنی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هێرشە دەستدرێژیکارانەی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن بانگهێشت یان دەرکرد، جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیران کرد.

دەستلەکارکێشانەوەکەی قەرداحی هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس و بڕیار وایە سەرۆکی فەرەنسا نێوەندگیری کێشە دیپلۆماسییەکانی نێوان لوبنان و وڵاتانی عەرەبی بکات.
پێشبینی دەکرا پێش سەردانەکەی ماکرۆن، قەرداحی دەست لەکار بکێشێتەوە، بۆ دڵنیایی زیاتری ماکرۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.

شایانی باسە بە فشاری فەرەنسا و عەرەبستانی سعودی و لایەنە دژبەرەکانی خۆڕاگری لوبنان، دەست لەکارکێشانەوەی قەرداحی تاکە چارەسەری بۆ قەیرانی دیپلۆماسی لەگەڵ سعودیە دیاری کرا بوو. لەو بارەیەوە ئەمڕۆ قەرداحی لە دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دیپلۆماسی نێوان ڕیاز و بەیروت هەواڵی دایەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکەمەوە گوتم ئەگەر دەستلەکارکێشانەوە یارمەتیدەر بێت من بۆی ئامادەم.

پێشتر جۆرج قەرداحی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە جەختی لە ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر یەمەن کردەوە و گوتی: دەبێت هێرشە دڕندانەکانی سەر یەمەن کە ماوەی هەشت ساڵە بەردەوامە ڕابگیرێت. ئەوەی خەڵکی یەمەن دەیکەن مافی ڕەوای خۆیانە بۆ بەڕگریکردن لەخۆیدا. ئەم قسانەی قەرداحی وای لە سعودیە و بەحرەین کرد کە ٤٨ کاتژمێر مۆڵەت بۆ باڵیۆزەکانی لوبنان لە وڵاتەکەیاندا دیاری بکەن بۆ ئەوەی خاکەکەیان جێبهێڵن. هاوردەکردنی هەموو کاڵای لوبنانی بۆ سعودیە ڕاگیرا و باڵیۆزی سعودیەش لە لوبنان بانگکرا.
کوێت و ئیماراتیش بانگی کارداری لوبنانیان کرد و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداویش ئەو لێدوانانەی ئیدانەکرد و داوای ڕوونکردنەوەی لە حکومەتی لوبنان کرد.

بەسەرهاتی قەرداحی ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە تەنانەت واز لە قسەکانی وەزیری وڵاتێکدا ناهێنن و بە فشار و تێچوونی جۆراوجۆرەوە، دەرئەنجامی پشتیوانیکردن لە چەوساوەکان نیشان دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *