پێشهاتەکانی فەڵەستین و لوبنان، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

هه‌ینی 3 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 08:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=4426

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەنجانی فەڵەستینی ئاگریان لە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیە شارۆچکەنشینەکان لە ناوەندی رام الله لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) بەردا.

١- پێشهاتەکانی فەڵەستین؛

-لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەتەمەنترین زیندانیی ئافرەتی فەلەستینی بە ناوی ئەمەل تقاتقە، دوای حەوت ساڵ لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کرا.

-لە ٣٠ی تشرینی دووەم سوپای ڕژێمی زایۆنستی مانۆڕێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخی لەناکاو لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن ئەنجامدا.

-لە پێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی (٢٦ی تشرینی دووەم) فەڵەستینییەکان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاوازەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) ١٣٥ کەس بریندار بوون. ١٩ کەس لە بریندارەکان ڕاستەوخۆ بە گوللەی پلاستیکی کرانە ئامانج.

-ئێوارەی ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم، گەنجانی فەلەستینی ئاگریان لە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیە شارۆچکەنشینەکان لە ناوەندی رام الله لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة) بەردا.

-شارەزایەکی سەربازی مەغریب ئاشکرای کرد کە ئەو وڵاتە لەم دواییانە سیستەمێکی دژە درۆنی لە ئیسرائیل کڕیوە. بەپێی زانیارییەکان لە گەشتەکەی بێنی گانتز بۆ مەغریب، ڕێککەوتنێکی بۆ فرۆشتنی درۆنی ئینتحاری بەو وڵاتە واژۆ کراوە.

-تایمزی ئیسرائیل ڕایگەیاند: تەلئەبیب خەریکی پلانێکی گرنگ و گەورەی هێرشە دژی ئێران.

-وەزیری هەماهەنگی هەرێمی ڕژێمی زایۆنیستی پێشنیازی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نوێ لە شوێنی فڕۆکەخانەی کۆنی شاری قودس کردووە.

٢- پێشهاتەکانی لوبنان:

-حکومەتی ئوسترالیا حیزبوڵڵای لوبنانی خستە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

-خەڵکی لوبنان بەهۆی خراپبوونی گوزەرانیان و دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی، لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات خۆپیشاندانی جەماوەرییان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەروازەکانی بەیروت و تەرابلوس و سیدا ـیان داخست.

-دەستەی دادوەری کوێت ماوەی دەستبەسەرکردنی ١٢ کەسی بە تۆمەتی پشتیوانی دارایی لە حزبوڵڵای لوبنان درێژکردەوە.

-ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی لوبنانی بە ناوی رەزوان مۆرتەزا لە لایەن دادگایەکی سەربازیەوە بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە دامەزراوە سەربازییەکان و فەرماندەی سوپای لوبنانی ژەنەراڵ جۆزێف عەون لەسەر تەقینەوەی بەندەری بەیروت بە ساڵێک و یەک مانگ زیندانی کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *