سوپای سوریا پێگەکانی خۆی لە درعا بەهێزتر دەکات

پێنجشەممە 2 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 21:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=4423

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ رووداوەکانی دژە ئەمنی لە پارێزگای درعا، هێزەکانی سوپای سوریا بۆ کۆنترۆلکردنی بارودۆخی ئەمنی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە، بڵاوەیان پێ کرا.

سێ ڕۆژ دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی چەکدارە نەناسراوەکانەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریا لە رێگای نوی-شیخ سەعد لە ڕۆژئاوای پارێزگای درعا کە بە هۆیەوە ٣ کەس لە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون، سوپای سوریا بڕیاریدا بە ناردنی هێز و دامەزراندنی خاڵی پشکنین لەو ناوچانە.

هەر دوای ئەوە سوپای سوریا بە دامەزراندنی چەندین خاڵی پشکنین لە رێگای سەنمین-قیتە لە باکور و دەوروبەری یادودە لە باشوری درعا جێگیر کران.

ئەم هەنگاوانە لەکاتێکدایە کە لە هەفتەکانی رابردوو زۆرێک لە چەکدارانی پارێزگای درعا هاتنە پاڵ پلانی ئاشتەوایی نیشتمانی و ڕێکەوتن لەگەڵ سوپای سوریا کە بە نێوەندگیری ڕوسیا ئەنجام درا. لەگەڵ ئەوەشدا نائارامی و تیرۆر دژی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە و چەکدارانی پێشوو لەو پارێزگایە بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *