دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

پێنجشەممە 2 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 14:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4414

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا هێرشێکی قورسی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەیس تێکشکاند.

دوێنێ، فرقەی ٩ی هێزە هاوبەشەکانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە هێرشێکی قورسیان کردە سەر بەرەی ڕۆژئاوای ناوچەی ئەلمەریر کە سەرەتا توانیان لەو میحوەرە پێشڕەوی بکەن. دوابەدوای بە دژە هێرشێکی قورسی ئەنساروڵڵا هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە گەمارۆ دران و بە زیانێکی گیانی زۆرەوە پاش کاتژمێرێک لە ناوچەکە کشانەوە.
لەم پێکدادانەدا زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکشکان و ژمارەیەکی دیکەش لەلایەن ئەنساروڵڵاوە دەستیان بەسەردا گیرا. هیچ ئامارێک لەسەر ژمارەی زیانە گیانیەکانی ئەو هاوپەیمانییە لەبەر دەستدا نییە و بە پێ زانیارییەکان دوای کۆتایی هاتنی پێکدادانەکان، ئەنساروڵڵا ڕێگەی بە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە داوە بکشێنەوە و تەرمەکانیان بگوازرێنەوە.
لە دوای ئەم پێکدادانەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە سێ جار ئیدارەی حەیس ـیان بۆردومان کردووە.

لە بەرەی باکوری حەیس هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە توانیویانە دەست بەسەر گوندی ئەلرون دا بگرن کە گرنگییەکی ئەوتۆی لە پێشهاتەکانی ئەو ناوچەیەدا نیە.

بەرزاییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات (جبل راس) و باشووری ڕۆژهەڵاتی حەیس (جبل یعاقبه و جبل مقبنه) و ڕێگای حەیس – ئەلخوخە لە گرنگترین خاڵەکانی ئەم هەرێمەن، بەشێوەیەک بەرزاییەکانی ئاماژە پێ کراو لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵا و ڕێگای حەیس- ئەلخوخە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە دان. جەبەل ڕەس لە پاراستنی ئاسایشی ئیدارەکانی ئەلجەراحی و زوبەید ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و بەرزاییەکانی یەعقبە تا مەقبەنە کاریگەرە لە ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی هاوپەیمانی سعودیە بۆ باکوری پارێزگاکانی تەعەز و ئێب. هەروەها ڕێگای حەیس-الخوخه گرنگترین فاکتەرە بۆ پاراستنی شارۆچکەی حەیس و هێڵی پشتیوانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا؛ و لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا یەکێک لە ئامانجە سەرەتاییەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکەدا دەبێت.

دوایین پێشهاتەکانی میحوەری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *