ڕیوایەتی بەڕێوەبەری MI6 لە کەوتنی کابول و هەڕەشە گەورەکانی سەر بەریتانیا

چوارشەممە 1 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=4404

ڕیچارد مور بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەریتانیا لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا، کەوتنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە بە چاوەڕواننەکراو و ئەنجامی لێکدانەوە هەڵەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان ناوبرد.

ڕیچارد مور بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەریتانیا MI6 لە میانەی یەکەم چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆیدا لەگەڵ BBC، چین و ڕوسیا و ئێران و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر بەریتانیا زانی.

ناوبراو لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئايا کەوتنی کابول پرسێکی هەواڵگری بوو؟ ووتی: «هەڵسەنگاندنی پێشڕەویی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە ئاشکرا هەڵە بوو، بەڵام کەوتنی کابول شکستێکی هەواڵگری نییە و ئەم شێوە باس کردنە زیادەڕەوی تێدایە. تاکە هەڵەی ئێمە لێکدانەوەی خێرایی کۆنتڕۆڵکردنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە لەگەڵ خێرایی کشانەوەی سەربازانی بەریتانی و ئەمریکی لە ئەفغانستان بوو.
بەڕاشکاوی بڵێم ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی تاڵیبان و هێزە باڵاکانیان بە نهێنی بۆ ئێمە کاریان بکردایە، ئەوا هێشتا پێشبینی کەوتنی کابولمان نەدەکرد، چونکە تاڵیبان نەیدەتوانی پێشبینی بکات و بۆیان چاوەڕوان نەکراو بوو. هیچکاممان پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد کە کابول بەم زوانە بکەوێتە دەست تاڵیبانەوە.
گومان لەوەدا نییە کە سەرکەوتنی تاڵیبان دۆخێکی پێچەوانە بووە و ئێمە نیگەرانین کە ئەمە ورەی توندڕەوانی جیهان بەرز بکاتەوە و بێگومان ئەوانەی لە پەکین و تاران و مۆسکۆ دانیشتوون.»

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا لەسەر ئێران ووتی:
«ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە. ئەوان لە گروپی حزبوڵڵا لە حکومەتێکە لەناو حکومەتدا، بۆ دروستکردنی ئاژاوە لە وڵاتانی دراوسێدا سوود وەردەگرن.»

لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان لە ١ی ئازاری ٢٠٢١، تاڵیبان پێشڕەوییەکانی بەرەو ناوەندەکانی پارێزگاکان چڕ کردەوە کە لەگەڵ پاشەکشەی بەردەوامی سوپای ئەفغانستان، حکومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی ڕووبەڕوی داڕمان بوو. دواجار لەگەڵ گەیشتنی هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان بۆ کابول و هەڵاتنی ئەشرەف غەنی لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، حکومەتی ڕۆژئاوایی ئەفغانستان دوای ٢٠ ساڵ کەوتە دەست تاڵیبانەوە.
زۆرێک لە شیکەرەوەکان و میدیاکان کەوتنی ئەفغانستانیان لەلایەن تاڵیبانەوە بە پرۆژەیەکی نوێ لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە ناو دەبەن.
ئەم شیکردنەوەیە لە دەقی پلانەکانی ناوەندە لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژئاواوە بۆ رووخاندنی حکومەتەکان و دروستکردنی ئاژاوە لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئەفغانستان و لوبنان و هتد وەرگیراوە. وەک دەبینرێت ئەم پڕۆژەیە لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستاندا بە ڕواڵەت سەرکەوتوو بووە و لە هەندێک وڵاتی دیکەشدا وەک لوبنان بە هۆی بوونی ڕێکخراوێکی وەک حزبوڵڵاوە تا ئێستا شکستی هێناوە.
بۆیە کوتلەی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەریتانیا هەوڵدەدات بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و شیکردنەوە هەڵەکان و دەستکاری ڕاستیەکان، شکستەکانیان بە تایبەتی لە ئەفغانستان بشارنەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بە باشترین شێوە لە پێشهاتە مەیدانییەکانی ئەفغانستان سوود وەربگرێت.
بابەتی خێرایی پێشڕەوییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و زاڵبوون و کاریگەری ئەو گروپە بەسەر بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا بابەتێکی ڕوون و ئاشکرا بوو و ماوەیەکی زۆرە “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” پێشبینی ئەگەری سیناریۆیەکی وەهایان دەکرد چۆنە کە کوتلەی ڕۆژئاوا ئاگای لەوە نەبوو سەرەڕای هەبوونی ئەو هەموو ناوەندە لێکۆڵینەوانە و هێزە مەیدانییەکانی سەر خاکی ئەفغانستان؟ وەڵامەکە ئاشکرایە: درۆ دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *