دوایین پێشهاتەکانی میحوەری باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

یەکشەممە 28 تشرینی دووه‌م 2021 - 19:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=4323

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا توانی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە تێکبشکێنێت.

لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر ئیدارەی حیس لە پارێزگای ئەلحودەیدە کەم بووتەوە و پێشڕەوییەکانی ئەم هێزانە لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی حیس ڕاگیراوە. لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لەسەر هێڵی باکوری دووڕیانی ئەلعەدینەوە بۆ گوندی ئەلڕون و گوندەکانی ئەلقلمە و ئەلنەخلە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەیس بەڕێوەدەچێت.

رۆژی رابردوو ئەنساروڵڵا گردبوونەوەیەکی هێزە هاوبەشەکان (قوات المشترکه)ـیان سەر بە “بەرخۆدانی نیشتیمانی”ی تارق ساڵح، کردە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس لەو هێزانە کوژران و برینداربوون.
هەروەها ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەکی مەیدانی هێزەکانی ئەلعەمالقە بە ناوی عەقید “غەمدان غالب سەیاد” بە بۆمبێکی چێندراو کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بوو. سەرچاوە خۆجێییەکان هۆکاری تیرۆرکردنی ناوبراویان ناکۆکییەکانی لەگەڵ تارق ساڵح زانیوە کە بەهۆیەوە هەندێک لە لیواکانی ئەلعەمالقە و هێزە هاوبەشەکان لە میحوەری باکوری حیس کشانەوە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تارق ساڵح لەژێر ناونیشانی ئۆپەراسیۆنی “کەوانەی زێڕین” لە ١٨ی تشرینی دووەم و لە سێ میحوەری: دووڕیانی ئەلمەخا و دەوروبەری شارۆچکەی حیس لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، دووڕیانی ئەلوازعیە و جەبەل حەبەشی لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز دەستیپێکردووە کە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکشکێنرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *